تره‌مپ بێ هیوایه‌ ببێته‌وه‌ سه‌رۆك ده‌ڵێت ده‌نگه‌كانمان جادوگه‌رانه‌ ونده‌بن

 

 

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا و كاندیدی كۆماریه‌كان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌ر ده‌بن و له‌ ئێستاوه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن و دڵنیام سه‌رده‌كه‌وین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كڵاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی 45 ویلایه‌ت ترمپ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌یره‌ جادوو گه‌رانه‌ ده‌نگه‌كانمان ون ده‌بن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و كاندیدی كۆماریه‌كان له‌ نوێترین په‌یامیدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ ‌:” شەوی رابردوو من لەپێشەوە بووم، زۆرجار بەشێوەیەکی جێگیر، لە ژمارەیەکی بەرچاو لە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان، بەنزیکەیی لە هەموو دۆخێکدا لەو ویلایەتانەی کە دیموکراتەکان بەڕێوەیدەبەن و باڵادەستن. دواتر یەک بە یەک، بەشێوەیەکی جادوویی دەنگەکانم دیارنەمان کاتێک دەنگی لابەلا هەژمارکران”.

لای خۆشیه‌وه‌ جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان لە تویتێکدا ده‌ڵێت  “پشوو نادەین هەتاوەکو دەنگی هەمووان هەژماردەکرێت”.

Back to top button