چەکدارانی پەکەکە دوو پۆلیسی نەوت لە ناوچەی چەمانکێ بریندار دەکەن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/به‌په‌له.jpg)
دواى ئه‌وه‌ی له سنوری ناحیه‌ی چه‌مانكێی قه‌زای ئامێدی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆمبیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌ر رێگای گشتی دانایه‌وه‌و دوای پێدا ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و سێی دیكه‌ش بریندار بوون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیانكرده سه‌ر پێشمه‌رگه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه له سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەوت و گاز لە پارێزگای دهۆک ده‌ستی كه‌تووه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چەکدارانی پەکەکە جارێكی دیكه لە ناوچەی چەمانکێ هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی نەوت و گاز کە لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیاندابوون لە ناوچەکەدا“.
سه‌رچاوه‌ی زانیاره‌یه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه لە ئەنجامی هێرشەکەی چەکدارانی پەکەکە دوو پۆلیسی نەوت و گاز بریندار بوون.