رۆژنامه‌نووسێك: میدیاكانی سلێمانی هه‌وڵده‌ده‌ن شه‌ڕفرۆشیه‌كه‌ی په‌كه‌كه به هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به شه‌ڕی پارتی و په‌كه‌كه
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنوری ئامێدی ھێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پێشتریش به درێژای سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌كه‌كه كێشه‌ی بۆ حكومه‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروستكردووه‌و رێگر بووه له‌وه‌ی كه ده‌ستی ئاوه‌دانی بگاته ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیانكرده سه‌ر پێشمه‌رگه میدیاكانی سلێمانی هه‌ڵ ده‌دات شه‌ڕ فرۆشتنه‌كه‌ی په‌كه‌كه بكاته شه‌ڕی پارتی و په‌كه‌كه.
ئامانج عەبدوڵا سوور، ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی له باره‌ی هه‌ڵوێستی میدیاكانی سلێمانی رایگه‌یاندووه، ئێستا پەکەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پیلانەکانی داگیرکەران دژ بە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، ئەو شەڕەی كە په‌كه‌كه دەیكەن لە دژی پێشمەرگە، شەڕكردنە لە دژی هەرێمی كوردستان و حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان
پارتی کرێکارانی کوردستان ئەجێندای وڵاتانی بێگانە و داگیرکەر لە ھەرێمی کودستان جێبەجێ دەکات و خزمەت بە دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان ناکات، جگە لەوەی بە شێوەیەكی شەڕانگێزانە و بەردەوام شەڕ بە هەرێمی كوردستان و حكوومەت دەفرۆشێت، به‌ڵام میدیاكانی سلێمانی هەموو هەوڵێك دەده‌ن بۆ ئەوەی شەڕفرۆشیی پەكەكە بە هەرێمی كوردستان، بكاتە شەڕی پارتی و پەكەكە
هه‌روه‌ها ئەو ڕۆژنامەنووسە ده‌شلێت: میدیای سلێمانی وەکوو میدیایەکی گوماناوی و خەجاڵەتبار سیاسەتێكی هەڵەی هەڵبژاردووە، هەر ئەمەشە وایكردووە بەم ئاراستەیە شەڕفرۆشییەكانی پەكەكە لە دژی هەرێمی كوردستان بە شەڕی پارتی و پەكەكە وێنا بكەن.