سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان پهیامێك له بارهی هێرشی پهكهكه بۆ سهر هێزی پێشمهرگهی كوردستان بڵاودهكاتهوه
دوای ئهوهی ئهمڕۆ چهكدارانی پهكهكه له سنوری قهزای ئامێدی هێرشیانكرده سهر هێزهكانی پێشمهرگهو له ئهنجامدا پێشمهرگهیهك شههید و چوار پێشمهرگهی دیكهش بریندار بوون سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان له بارهی دهست درێژیهكانی پهكهكه بۆ سهر ههرێمی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه رایدهگهیێنێت پەرلەمانی کوردستان هەموو جۆرە شەڕێکی براکوژی و خۆبەخۆیی تەحریم و تەجریم کردووە و وەکو تاوانێک دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و خاکی کوردستان دەیبینێت “.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له پهیامهكهیدا ئاماژهی بهوهكردووه كه گەلی تێکۆشەری کوردستان وێڕای خۆڕاگریی کەم وێنە، بەڵام دیسان ماندووی نەھامەتیەکانی ڕۆژگاری زوڵم و زۆری داگیرکەرانە و ھێشتا برینە گەورەکانی ناو مێژووی نوێمان، لە ئەنفال و ھەڵەبجە و پەلامارە دڕندانەکانی داعش خوێنیان لێدەچۆڕێت، ماک و شوێنەواریی شەڕەکانی ناوخۆ لە مێژووی دوور و نزیکماندا نەسڕاونەتەوە، ھێشتا وێڕای بەخشینی ڕوبارێک خوێنی شەھیدان بەڵام قەوارەی سیاسی هەرێم و دەسکەوتە دەستوریەکانمان لەمەترسی دەرباز نەبوون، و گەلەکەشمان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەچاوەڕوانی ئاسایی بوونەوەی دۆخی شارەکانیان و جێبەجێبونی ماددەی140 ی دەستوورن.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهیدا ئاماژه بهوه كراوه كه پەرلەمانی کوردستان کەپێگەی دەستوریی ڕەوا و نوێنەری ئیرادەی گەلی کوردستان و مەرجەعی سیاسیەتی، هەموو جۆرە شەڕێکی براکوژیی و خۆبەخۆی تەحریم و تەجریم کردوە و وەکو تاوانێک دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و خاکی کوردستان دەیبینێت
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:
لەکاتێکدا زیاد لەقەیران و نەھامەتییەک بەرۆکی کوردستان و خەڵکەکەی گرتوە، و ئاسەوارەکانی پەلاماری داعش و قەیرانی دارایی و پەتای کۆڕۆنا بە ھەموو جومگە و جێگەیەکی ھەرێمەکەمانەوە کاریگەریی جۆربەجۆری نەرێنی داناوە، لەم کاتەدا لەھەر کاتێک زیاتر پێویستیمان بە تەبایی سیاسی، یەکڕیزیی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی و پێکەوەسازانی نیشتیمانییە.
گەلی تێکۆشەری کوردستان وێڕای خۆڕاگریی کەم وێنە، بەڵام دیسان ماندووی نەھامەتیەکانی ڕۆژگاری زوڵم و زۆری داگیرکەرانە و ھێشتا برینە گەورەکانی ناو مێژووی نوێمان، لە ئەنفال و ھەڵەبجە و پەلامارە دڕندانەکانی داعش خوێنیان لێدەچۆڕێت، ماک و شوێنەواریی شەڕەکانی ناوخۆ لە مێژووی دوور و نزیکماندا نەسڕاونەتەوە، ھێشتا وێڕای بەخشینی ڕوبارێک خوێنی شەھیدان بەڵام قەوارەی سیاسی هەرێم و دەسکەوتە دەستوریەکانمان لەمەترسی دەرباز نەبوون، و گەلەکەشمان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەچاوەڕوانی ئاسایی بوونەوەی دۆخی شارەکانیان و جێبەجێبونی ماددەی140 ی دەستوورن.
لەم سەروبەندەدا جۆشدانی ململانێی نوێی خۆبەخۆ، و سەرکێشی و بەهەندوەرنەگرتنی دۆخی قەوارەی سیاسی هەرێم و دامەزراوە دەستوورییەکانی مایەی نائومێدییە، گەلی کوردستان لەبری ئاڵۆزی و گرژی نێوان ھێز و لایەنە دژبەرەکان، چاوی لە یەکڕیزی و تەباییە، چاوەڕوانی سازانی حزبەکان و پێکەوەھەڵکردن و قوڵکردنەوەی گیانی ئاشتەوایی نیشتیمانی و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردیە.
پەرلەمانی کوردستان کەپێگەی دەستوریی ڕەوا و نوێنەری ئیرادەی گەلی کوردستان و مەرجەعی سیاسیەتی، هەموو جۆرە شەڕێکی براکوژیی و خۆبەخۆی تەحریم و تەجریم کردوە و وەکو تاوانێک دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و خاکی کوردستان دەیبینێت، و بۆ ھەردۆخێکی گرژی و لەساتی بوونی ھەر کێشەیەکیشدا ڕێگەی دیالۆگی کردووە بە بژاردەی سەرەکی بۆ چارەسەری تەواوی گرفتەکان، و لەم هەلومەجەشدا دەبێت بەرپرسیار بێت لە دەستپێشخەریی ئاشتیانە و ڕەخساندنی زەمینەی لێکگەیشتن و دوورخستنەوەی ئەگەریی شەڕی براکوژیی.
لەم ڕوانگەیەوە، پێویستە ھەموان دیدی نیشتیمانی و بەرژەوەندیی نەتەوەیی زاڵ بکەن، و ئامانجە بچوکەکانی حزبایەتی تەسک و دیدی ھەژمونخوازیی و قۆڵبادان بەلاوەبنێن، و ڕێز لە ئیرادەی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان بگرن کە شەڕی خۆبەخۆ وەک کردەیەکی ناڕەوا و تاوان دەبینێت.
شەڕ و گرژی و ئاڵۆزی خۆبەخۆ و نەسازانی ھێزە سەرەکییە کوردستانییەکان لەم ڕۆژگارە دژوارانەی کە ئێستا کوردستان و ناوچەکە و جیھان تیایدا گوزەر دەکەن بەڵا و نەھامەتیەکی گەورەیە، بەڵایەک ھەموان تیادا دەدۆڕێین، کەئەمەش تاوانێکە گەلی کوردستان لەبەرانبەریدا بێدەنگ و لێبوردە نابێت، بۆیە دەبێت لەم ساتە ھەستیارانەدا ھەموان دانبەخۆدابگرن و لۆجیکی ئاشتی و بژاردە سیاسی و ئەقڵانییەکان زاڵ بکەن و بیر لە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بکەنەوە.