وه‌زیری دارای واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارای حكومه‌تی عێراق پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆیه داوای له په‌رله‌مانی عێراق كرد كه یاسای وه‌گرتنی قه‌رز په‌سه‌ند بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ین وه‌زیری دارای عێراقیش رایده‌گه‌یێنێت كه ره‌نگه كۆتای هه‌فته‌ی داهاتوو بتوانین مووچه دابه‌ش بكه‌ین.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق له باره‌ی ده‌ست پێكردنی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه كه : ئەگەر پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی داهاتودا پڕۆژەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پەسەند بکات، ئه‌وا لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا دەتوانین دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین،.
هه‌روه‌ها وەزیری دارایی عێراق راشیگه‌یاندووه : ئێمه چاوه‌ڕێی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراقیش ئه‌گه‌رهاتوو یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی ناوخۆ و ده‌ره‌كی په‌سه‌ند كرد بەڵێن دەدەین دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دووبارە نابێتەوە.