روونکردنەوەیەک لە جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپڕاسێونەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی هەوالێکی هەڵبەستراوی میدیاکانی سلێمانی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر  پێشمەرگەو لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید و چواری دیکەش بریندار بوون میدیاکانی سلێمانی بە ناوی جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپڕاسێونەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکردەوە گوایە پەکەکە هێرشی نەکردووە لەو بارەیەوە لیوا قارەمان روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپڕاسێونەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە و دەڵێت لێرەوە رایدەگەینین، چیرۆکی وەها داڕێژراو جێی گومانە و مەرامی خراپەکارانی لەپشتە، بۆیە بەتوندی ئەو هەوڵە نەزۆکانە رەتدەکەینەوە.

روونکردنەوە…

لەبارەی رووداوەکەی ناحیەی چەمانکێ لەپارێزگای دهۆک، هەندێ کەناڵ و میدیای سێبەر، لێدوانێکی ئێمەیان شێواندوەو هەواڵێکی ناڕاست و چەواشەکارانەی دوور لەئەخلاقی میدیاییان بڵاوکردۆتەوە، بەوەی گوایە پۆزش بۆ رووداوەکە لەبەرژەوەندی لایەنێکی دیاریکراو دەهێنینەوە.
لێرەوە رایدەگەینین، چیرۆکی وەها داڕێژراو جێی گومانە و مەرامی خراپەکارانی لەپشتە، بۆیە بەتوندی ئەو هەوڵە نەزۆکانە رەتدەکەینەوە.

لیوا قارەمان شێخ کەمال
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپڕاسێونەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە

 

 

Back to top button