ترەمپ هێزی سەربازی بەرامبەر ئێران بەكار دێنێت

خواكوڕك

دوای تاقی كردنەوەی مووشەكی بالیستییەكەی ئێران ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، هۆشداری تایبەتی داوەتە تاران و رایگەیاندووە، ئەم جۆڕە مووشەك تاقی كردنەوەیە، ئیسفزازی ئەمریكایە، پێویستی دەسبەجێ ئێران خۆی لەو تاقی كردنەوانەی مووشەكی بالیستی بەدوور بگرێت،

سەرۆكی ویڵایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ به‌كارهێنانی به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران به‌ دوور نازانێت، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ نێوان واشنتۆن و تارانه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی بالیستی له‌لایه‌ن ئێران، له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیای “هارلی دیڤیدسۆن” له‌ كۆشكی سپی، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێك، سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی، گوتی: “هیچ بژارده‌یه‌ك به‌دوور نازانین”.

 

لەسەرەتای هەڵبژاردنەكانەوە تا ئەو دەمەی چوو بۆ كۆشكی سپی دۆناڵد ترەمپ ئێرانی بە مەترسی لەسەر ناوچەكە زانی و بەردەوام هۆكاری بەهێز بوونی ئێرانیشی لە بوونی رێكوتنی ئەتۆمی ئێرانی  زانی، رایگەیاند كە ببێتە سەرۆكی ئەمریكا ئەو رێكەوتنە هەڵدەوەشێنێتە ئەمە جگە لەوەی ئیدارەی ترەمپ پڕە لەو كەسانەی دژی فرەوانخوازی ئێران بوونە.

Back to top button