مووشەكبارانی هەولێر و هێرشەكەی پەكەكە و رێكەوتنی نێوان حشدشەعبی و پەكەكە لەشنگال پەیوەندی بەیەكەوە هەیە

چاودێرێكی سیاسی پێی وایە هێرشە مووشەكیەكەی هەولێر لەلایان حشدی شەعبی و دوای ئەوەش جموجۆڵەكانی پەكەكە لەهەرێمی كوردستان و تەقاندنەوەی بۆری نەوتی كوردستان و شەهید كردنی بەرێوەبەرێكی ئاسایشی كوردستان و هێرشی سەر پێشمەرگە ئەمرۆ هەمووی پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە”.

هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەوە ئاشكرایە كە پەكەكە و حشدی شەعبی رێكەوتنیان هەیە، هێرشی مووشەكیەكەی سەر هەولێر و جموجۆڵەكانی پەكەكە لە یەك ناوچەوە ئاراستە كراوە، پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە، پەكەكە بەئاشكرا دەیەوێت كورد راكێشێتە ناو شەرێك و هێرشی ئەمرۆش دەستپێكی ئەو شەرەبوو كە پەكەكە ئەو ئامانجەی هەیە”.

هێزەكانی تری دەرەوەی پارتی كە بریاریان داوە بەرگری لەكوردستان ناكەن و لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر بەئاشكرا لەدژایەتی دامەزراوەكانی كوردستاندان، ئەوانیش لەرووی میدیایەوە، هانی پەكەكە بۆ شەڕ دەدەن، لەرووی جەماوەریەوەش ئاراستەی رای گشتی بەلارێدا دەبەن، ئەوانە هیچی بەبێ بوونی بەرنامەیەكی بۆ دارێژراوە نەكراوە، بۆیە چاودێران پێیان وایە ئەوەی دەگوزەرێت، پیلانگێریەكی تری فرەلایانەیە لەدژی گەلی كوردستان”.

Back to top button