جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان ئيدانهی هێرشی چهكدارانی پهكهكه بۆسهر پێشمهرگه وههرێمی كوردستان دهكات
دوای ئهوهی ئهمڕۆ له سنوری ناحیهی چهمانكێی سهر به قهزای ئامێدی چهكدارانی پهكهكه هێرشیانكرده سهر هێزهكانی پێشمهرگه، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستانیش له بارهی رووداوهكه راگهیێندراوێكی بڵاوكردهوه و رایدهگهیێنێت پێویستە پەکەکە نەبێتە هۆکارێک بۆ هێنانەناوەوەی کێشەکان بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
هێمن ههورامی جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان له راگهیێندراوێكدا كه له پێگهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاوی كردۆتهوه رایگهیاندووه، هێرش و دەستدرێژیی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرکۆنە دەکەین و داوا دەکەین پەکەکە دەست لەپێشێلکاری و هێرش و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی بۆ سەر خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان هەڵگرێت و چیتر نەبێتە کێشەو گرفت بۆ قەوارەی دەستووری و خەڵکی کوردستان.
ههروهها جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان راشیگهیاندووه: هێرش و دەستدرێژیی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە تاکە هێزی شەرعی و دەستووریی هەرێمی کوردستانە، بەڵگەی ئەوەیە کە پەکەکە هەرگیز سڵ لەتێکدانی گیانی برایەتی و تەبایی و یەکڕیزیی کوردستانییانە ناکاتەوەو بەمەنتیقی هێرش و پەلاماردان و دەستدرێژی مامەڵە دەکات.
دهقی راگهیێندراوهكهی هێمن ههورامی جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان
ڕاگەیاندراوێک لە هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
سەبارەت بە دەستدرێژی و پەلامارەکانی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان
هێرش و دەستدرێژی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرکۆنە دەکەین، و داوا دەکەین پەکەکە دەست لە پێشێلکاری و هێرش و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی بۆسەر خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان هەڵگرێت، و چیتر نەبێتە کێشە و گرفت بۆ قەوارەی دەستوری و خەڵکی کوردستان.
هێرش و دەستدرێژی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە تاکە هێزی شەرعی و دەستووری هەرێمی کوردستانە، بەڵگەی ئەوەیە کە پەکەکە هەرگیز سڵ لە تێکدانی گیانی برایەتی و تەبایی و یەکڕیزی کوردستانییانە ناکاتەوە، و بە مەنتیقی هێرش و پەلاماردان و دەستدرێژی مامەڵە دەکات.
خەڵکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی هەمیشە دووپاتیانکردووەتەوە، کە پێویستە پەکەکە نەبێتە هۆکارێک بۆ هێنانە ناوەوەی کێشەکان بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستانو بیانو نەداتە وڵاتانی دراوسێ ،بەڵام سەرکێشییەکانی پەکەکە و گرفت دروستکردن هەرگیز دواییان نایەت و لەبری وەڵامدانەوەی دامەزراوە شەرعییەکان و هێزە کوردستانییەکان بە ئەرێنی، کەچی هێرش و دەستدرێژی دەکەنە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لە کۆتاییدا، وێڕای هاوخەمیمان بۆ خانەوادەی ئەو پێشمەرگەیەی کە ئەمڕۆ بەهۆی دەستدرێژی و پەلامەردانەکەی پەکەکە شەهیدبوون، هاوکات داوا لە خوای گەورە دەکەین بە بەهەشتی شاد بکات، و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکانی دەخوازین.
هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری و تەندروستی و پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەکان، هاوکات بەرپرسیارێتی هەموو لایەنە سیاسیەکانیشە بەرگری لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بکەن و خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان بپارێزن.
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٤/١١/٢٠٢٠