به‌رپرسێكی سنوری سلێمانی په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی گه‌روه‌یه بۆ كورد ته‌نها له شه‌ش مانگی رابردوو 23 منداڵی خوار 18 ساڵی له كفری و كه‌لار رفاندوون
له‌گه‌ڵ ئه‌وه پێشتر ده‌زگای میدیای خواكوڕك چه‌ند راپۆرتێكی له باره‌ی ورده‌كاری هه‌ڵخه‌له‌تاندنی منداڵان له لایه‌ن رێكخراوی چه‌كداری په‌كه‌كه بڵاوه‌كرده‌وه ته‌نها له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مسال له سنوری قه‌زای كه‌لار و كفری و چه‌مچه‌مال 23 منداڵی خواره ته‌مه‌نی 18 ساڵی رفێندراون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك راشیگه‌یاند كه به‌شێك له‌و منداڵانه‌ی كه رفێندراون له كه‌س و كاریان یهكێتینهو ته‌نانه‌ت كچ و كوڕی به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی یه‌كێتی له نێودا هه‌ن. له ئێستادا په‌كه‌كه زۆر به چڕی كاره‌كانی رێكخستنی خۆی ده‌كات.
پێشتریش بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، گیان لەدەستدانی مێردمنداڵێکی لە نێو بارەگایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنوورەکەیان راگەیاند.
عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، راگەیاند، لە سنووری شارەدێی (قادر كەرەم و خۆرنەوازان)ی سەر بە چەمچەماڵی سنووری پارێزگای سلێمانی، مێرمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵان لە نێو بارەگایەکی پەکەکە گیانی لەدەست داوە.کە ئەو مێردمنداڵە کوردە و خەڵکی کەرکووک بووه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیسی چەمچەماڵ، بەپێی لێکۆڵینەوەکان و هەروەها بە قسەی هاوڕێکانی مێردمنداڵەکەش لە نێو پەکەکە، مێردمنداڵەکە فیشەکی لەدەست دەرچووە و بەر خۆی کەوتووە.