سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرشی په‌كه‌كه ‌هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان.  

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ سنوری ناحیه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یێنیدراوێكدا سه‌رۆكۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ده‌كات.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یێندراوكه‌یدا رایگه‌یاندووه‌  هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵایيی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له‌ سنووری پارێزگای دهۆک كه‌ تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره‌ و به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ين. ئه‌م هێرشه‌ هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه‌، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه‌ و كه‌س تيايدا براوه‌ نييه‌ وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە كه‌ پێویستە په‌كه‌كه‌ ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هەرێمى كوردستان و حکوومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاته‌وه‌

 

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

 

هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵایيی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له‌ سنووری پارێزگای دهۆک كه‌ تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره‌ و به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ين. ئه‌م هێرشه‌ هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان.

لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه‌، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه‌ و كه‌س تيايدا براوه‌ نييه‌.

وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە كه‌ پێویستە په‌كه‌كه‌ ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هەرێمى كوردستان و حکوومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاته‌وه‌.

سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌وسوكارى پێشمه‌رگه‌ى شه‌هيد (هێرش جەوهەر محه‌مه‌د) ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکانمان دەخوازين، داواکارين هەموو كێشه‌كان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخه‌كه‌ لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

4/11/2020

Back to top button