بایدن له‌ ویلایه‌تی ویسكانسن سه‌ركه‌وتوو، تره‌مپیش داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كات

 

 

دوای ئه‌وه‌ی جۆ بایدن كاندی دیموكراته‌كان توانی له‌ ویلایه‌تی ویسكانسن سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت، تیمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كان داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ویلایه‌تی ویسكانسن ده‌كات.

 

بیل ستپین به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ترامپ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، پشێوی له‌ چه‌ند شارێكی ویسكانسن هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ و ئه‌وه‌ی گومانی خستوه‌ته‌ سه‌ر سه‌لامه‌تی پرۆسه‌كه‌ له‌و ویلایه‌ته‌. بۆیه‌ سه‌رۆك ترامپ مافی خۆیه‌تی كه‌ داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكات له‌ ویسكانسن و ده‌ستبه‌جێش ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌نێین.

 

پێشتر ترامپ سه‌رباری راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی خۆی، باسی له‌ ساخته‌كاری كردبوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بخاته‌ڕوو.

 

له‌ئێستادا جیا له‌ ویسكانسن له‌ میشیگانیش بایدن پێش ترامپ كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و له‌ كارۆلینای باكور و جۆرجیاش ترامپ به‌ جیاوازییه‌كی كه‌مه‌وه‌ له‌ پێشه‌وه‌ و له‌ په‌نسیلڤانیاش به‌جیاوازیه‌كی زیاتره‌وه‌ له‌ پێشه‌.

Back to top button