كرمانج عه‌بدولڵا: به ‌هۆی په‌که‌که‌وه‌ رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ هاوکاریکردنی كەمپەی ئاواره‌كانی مه‌خموور كشانەوە

 

 

دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ كه‌مپی مه‌خوموری ئاواره‌كانی باكوری كوردستان ده‌ستیانكرد به‌ چالاكی سیاسی و رێكخستنی حزب به‌رپرسێكی پارتی رایده‌گه‌یێنێت به ‌هۆی په‌که‌که‌وه‌ رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان  له‌ هاوکاریکردنی كەمپەی ئاواره‌كانی مه‌خموور كشانەوە

کرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ باره‌ی جموجۆله‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ نێو كه‌مچی مه‌خمور رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی سڤیل بتوانێت به‌ ئاسووده‌ی بژیت  پێشتر زۆر هاوكاریی که‌مپی مه‌خموورمان كردووە ، ته‌نانه‌ت  به‌شێکی زۆری قوتابیه‌کانیشیان ده‌هاتنه‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و ده‌یانخوێند.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی راشیگه‌یاندووه‌ ئێستا  نزیکه‌ی ٣٠٠ چه‌کداری په‌که‌ک هاتوونه‌ته‌ ناو که‌مپه‌که‌ و چه‌کیان پێیه‌ و بازگه‌یان له‌وێ هه‌یه و ڕەوشێكی‌ سه‌ربازییان دروست كردووە و به‌شێکی زۆری که‌مپه‌که‌ له‌سیاسه‌تی په‌که‌که‌ رازی نین، بۆیه‌ رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان  له‌ هاوکاریکردنیان و كشانەوە و رێکخراوه‌کان گوتیان  ئه‌مه‌ که‌مپی سه‌ربازیه‌ و ئێمه‌ش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ که‌مپی سه‌ربازی ناکه‌ین”

هه‌روه‌ها كرمانج  عه‌بدوللا  راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌که‌که‌ له‌ که‌مپه‌که‌ مه‌شقی بە خەڵك کردووه‌ تا له‌ پشێوی لە هه‌ولێر دروست بكەن، بۆیە ‌ به‌رپرسیاریه‌تی دۆخه‌که‌ له ‌ئه‌ستۆی په‌که‌کەیە و ئێمه‌ هاو سۆزین له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی که‌مپه‌که،‌ به‌تایبه‌ت كەسانی سڤیل.

بەرپرسی لقی پارتی، ئاشكراشی كرد، كە  پەكەكە له ‌ناو که‌مپەكە،‌ دادگایان داناوه‌، خه‌ڵک ده‌کوژن و خه‌ڵک زینده‌به‌چاڵ ده‌که‌ن، هەروەها هەماهەنگی و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌ حه‌شدی شەعبی دروست کردووه، په‌که‌که‌ بووەتە كەواسووری بەرله‌شکری دوژمن دژی کوردستان، به‌تایبه‌ت له‌ مه‌خموور و شه‌نگال.

 

 

به‌رپرسی لقی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان، زانیاری له‌سه‌ر جووڵه‌ی په‌که‌که‌ له‌ که‌مپی مەخموور ئاشکرا ده‌کات و به‌پێی زانیارییه‌کان په‌که‌که‌ هەماهەنگی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شەعبی دروست کردووه‌.

 

 

Back to top button