هیڤیدار ئەحمەد: نهێنیەك لەبارەی هۆكاری كوشتنی جێگری كونسوڵی توركیا لە هەولێر ئاشكرا دەكات
هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری كوردستان لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی كوردستان 24 راگەیاند، دواین سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا هەموو هەوڵێكی خۆیی بەكار هێنا كە وا لەتوركیا بكات جارێكی تر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان دەستپێ بكاتەوە”.
هەروەها دەشلێت” دوای ئەوەی توركیایی بە باوەر هێناوە كە بۆ جارێكی تر پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا دەست پێ بكاتەوە، دەلێت كاك نێچیرڤان بازرانی دەگەرێتەوە كوردستان و پەیام بۆ پەكەكە دەنێرت كە خۆیان ئامادە بكەن بۆ جارێكی تر جەوڵەیەكی پرۆسەی ئاشتی و ئاشتەوای لە توركیا و باكوری كوردستان”.
بەڵام دەلێت دوای ئەوەی پەكەكە بۆ چەند رۆژێك وەڵامێكیان داینەوە كە جێگای سەرسورمان بوو، ئەویش لە كافتریایەك لە هەولێر، جێگری كونسوڵی توركیایان كوشت، پرسیار ئەوەیە بۆچی پەكەكە شەڕی دەوێت؟ بۆچی پرۆسەی ئاشتی ناوێت، بۆچی پەكەكە لە هەرێمی كوردستانەوە یەك هەنگاو نانێت بۆ توركیا بەس توركیا پەڵكێشی كوردستان دەكات، ئەرێ كەس هەیە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە”.