لە سنوری ئامێدی چەند چەکدارێکی پەکەکە خۆیان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەکدارانی پەکەکە لە سنوری ناحیەی چەمانکێ هێرشیانکردە سەر پێشمەرگەی کوردستان و پێشمەرگەیەک شەهید وچواری دیکەش بریندار بوون، پێشمەرگە بۆ رێگری لە شەڕی براکوژی دانی بەخۆیدا گرت و وەڵامی نەدانەوە.

بە پێی زانیاریەکان لە هەمان ئەوشوێنەی کە پەکەکە هێرشی لێکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە کەمێک لەمەو بەر ژمارەیەک چەکداری پەکەکەچەکەکانیان داناوەو خۆیان تەسلیم بەهێزەکانی پێشمەرگە کردووە.

سەرچاوەی زانیاریەکان لە زاری ئەو چەکدارانە پەکەکەی راگەیاند کە پەکەکە لە ئێستادا لە دۆخێکی خراپدان و ئامادەنین شەڕی پێشمەرگەوهەرێمی کوردستان بکەن بۆیە کەوتونەتە بن گوشاری بڕیارەکانی حزبەکەیان لە کاتێکدا نایانەوێت ئەو بڕیارە جێ بەجێ بکەن بۆیە رادەکەن.

هەروەها راشیگەیاندووە ئێستا دۆخی ناوخۆی پەکەکە لە لێواری تەقینەوەد ایەو  تەنانەت بەشێک لە سەرکردەکان هێرشی سەر هەرێمیکوردستان رەتدەکەنەوە، بەڵام ئەوانەی خەریکی پیلانگێری بەردەوامن دنەیان دەدەن و هەوڵدەدەن شەڕ دەست پێبکەن.

Back to top button