پارێزگاری سلێمانی ئەوەندە بەپەلە بوو لەنووسینی پرسەنامەیەك كەسی مردووی زیندووكردەوە

كەسێك بەناوی مام عوسمان لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەڵام دەنگۆی مردنی بە ڤایرۆسەكە لەلایان هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی بڵاو كرایەوەو لەو بارەیەوە كورێكی مام عوسمان راگەیاندووە، كە باوكی تەندروستی زۆر باشە و ئەوهەواڵە دوورە لە راستیەوە”.

هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی ئەوەندە بەپەلە بوو لەنووسینی پرسەنامەیەك بۆ هاوڵاتیەكی شاری هەولێر دەركەوت كە ناوبراو نەمردووە و تەندروستیشی زۆر باشە”.

لەو بارەیەوە كورەكەی مام عوسمان دەلێت باوكم زۆر باشە تەندروستی زۆر باشە ئەو هەواڵەش دوورە لە راستەیەوە”.

Back to top button