حكوومەتی عێراق ئیدانەی پەكەكە دەكات
ئەمڕۆ حكوومەتی عێراق، هەڵوێستی خۆی لە هەمبەر پەلاماری چەكدارانی پەكەكە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە ڕاگەیاند و سەركۆنەی ئەو كارەی كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/11/2020، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، كە حكوومەتی عێراق سەركۆنەی ئەو هێرش و پەلامارەی چەكدارانی سەر بە پەكەكە دەكا، كە دوێنێ 4/11/2020 هێزەكانی پێشمەرگەی لە دهۆك بە ئامانج گرت و بە هۆیەوە شەهید و برینداری لێ كەوتەوە.
هەروەها حكوومەتی عێراق دووپاتی كردەوە، بە توندی ئەو هێرشە رەت دەكەنەوە كە لە ناو خاكی عێراقدا ئەنجام دراوە و بە دەستدرێژیی بۆ سەر سەروەریی عێراق ناوی بردووە و ڕێكاری پێویستیش بۆ سنووردانان بۆ ئەو جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە دەگرنە بەر، كە بە پێشیلكردنی ئەمن و سەروەریی عێراق دادەنرێ.
دوێنێش، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکردبوو، “لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چهندین قەیران و کێشەیه، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە لهلایهن پهكهكهوه، دۆخی ههرێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاتهوه”.