سۆران عومەر نهێنی ئەو داعشانە ئاشكرا دەكات لە 17ی شوبات هێرشیان كردە سەر بارەگای پارتی لەسلێمانی
خواكوڕك
سەرۆكی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان و ئەندام پەرلەمانی كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرای دەكات كە ئەوگەنجانەی 17ی شوباتیان دروست كرد چوونە سوریا و لە سوریا لەناو گروپە چەكداریەكانی كوژران، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە بەقسەكانی سۆران عومەر بێت ئەو داعشە كوردانەی كە هێرشیان كردە سەر كوردستان و كورد كوژیان ئەنجامدا هەر ئەو گەنجانەن كە لە 17ی شوبات هێرشیان كردە سەر بارەگای پارتی
لە یادكردنەوەی 17ی شوباتی 2011 سەرۆكی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان لە گرتەڤیدۆیەكدا كە دەستی خواكوڕك كەوتووە، دان بەوە دەنێت كە ئەو گەنجانەی لە 17 شوپات كە هێرشیان كردە سەر بارەگای پارتی لە سلێمانی و خۆپێشاندانی 60 رۆژەیان لەسلێمانی ئەنجامدا، چوونەتە ناو شوریا و لەوێ كوژراوەن،
سۆران عومەر بەم شێوە باسیان دەكات و دەلێت به‌شێك له‌و گه‌نجانه ده‌كات كه به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دواییدا كرد و ده‌ڵێت: “به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی كه له سووریا كوژران، ره‌نگه ئه‌وه تازه‌بێت بگوترێت، به‌ڵام چه‌ندین گه‌نجییان له خۆپیشانده‌رانی سه‌را بوون، گه‌نجی بوێر و ئازا و دياربوون, ئاماده‌بوون به‌رامبه‌ر به سته‌مكاری بووه‌ستنه‌وه و له‌وێ بوون، ناوى زۆرێك له‌و گه‌نجانه‌شم لایه، كه دواتر ئه‌وانه‌ن له سووریا دژ به رژێمێكی دیكتاتۆری وه‌ك به‌شار چوون و واقیعێكه له‌وێ نامه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م”.
سۆران عومه‌ر، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له شێركۆ فاتیح، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان و موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو باس له خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی ده‌كه‌ن، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو داعشانەی كە لەسوریا بەشداری داعشیان كردوو دواجار گەرانەوە عێراق و بەشداری شەڕی پێشمەرگە و كورد كوژیان كرد، بەگوێرەی قسەكانی سۆران عومەر بێت، سەر هەر ئەو گەنجانەن كە هێرشیان كردە سەر بارەگاكانی پارتی لەسلێمانی لەرۆژانی 17ی شوبات و دوای.