جۆ بایدن لە سەرکەوتنی کۆتایی نزیك دەبێتەوە
دوای ئەوەی لە هەندێک ویلایەتی ئەمەریکا ئەنجامی هەڵبژاردن لە قازانجی بایدن یەکلایی بووەوە، ئومێدی بایدن بۆ سەرکەوتن زیاتر دەبێت و پێ دەچێت بایدن لە ترەمپ بباتەوە.
دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ بۆ لایەنگرەکانی سەرکەوتنیشی راگەیاند بەڵام هەر ئەو کات بایدن پێی گوت جارێ پەلە مەکە چونکە هێشتا جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە.
بەپێی دواین دەرەنجامی cnn جۆ بایدن 253 کورسی و دۆناڵد ترەمپش 213 کورسی بەدەست هێناوە. شەش ویلایەت ماوە دەنگەکانی تێدا جیا بکرێنەوە.
هەر دوو ویلایەتی میشیگان و ویسکۆنسن تاوکوو ئێستە لە قازانجی بایدن یەکلایی بوونەتەوە کە ترەمپ ئومێدێکی زۆری پێ بەستبوون و جیاوازیی دەنگەکانیش بەرچاو نین.
بایدن پێویستی بە 17 کورسی تر یان ئێلێکتۆراڵی تر هەیە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا.