لەباکوری کوردستان پەکەکە سێ کرێکاری کوردی کوشت

چەکدارانی پەکەکە هێرشیانکردە سەر سێ کرێکاری کۆمپانیایەکی قیرتاوکردن، کە سەرقاڵی کارکردن بوون لە شەقامێکی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، سێ کرێکاری کۆمپانیاکەیان کوشت

بەگوێرەی راگەیێندراوی پارێزگاری جۆلەمێرگ باس کراوەوە، دوێنێ چوارشەممە لەو هێرشەکەدا سەرەتا كرێكارێك ده‌سبه‌جێ كوژراوه‌ و دوو كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون، بەڵام ئەو دوو کرێکارە، دوای ئەوەی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکانیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

هەر هەمان رۆژ پەکەکە لە باشووری کوردستانیش لە سنووری ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، هێرشیکردە سەر هێزێکی پێشمەرگە و بۆمبی چێندراویان پێدا تەقاندنەوە، لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک، کە باوکی چوار منداڵ بوو گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

Back to top button