سلێمانی: دوو گەنج كۆتایان بەژیانی خۆیان هێنا كەیەكێكیان بەلێندەر بوو

بەگوێرەی لێدوانێكی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی كاتژمێر 9:30 خوڵەكی شەوی رابردوو گەنجێكی تەمەند 30 ساڵ لە نهۆمی 13ی باڵەخانەیەكی شاری سلێمانیەوە خۆی فرێداوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە”.

وەك ئەوەی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاندووە”شوقەیەکی هەبووە لە شاری دایک لە نهۆمی 13، لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە کە بە تەنیا چووەتە نێو شوقەکەی، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک هەواڵی نەزانراوە، خێزانەکەی پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە و دەرکەوتووە کە لە شوقەکەی خۆیەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

خێزانی گەنجەكە دەلێت بەهۆكاری كارەوە رەنگە وای لێهاتبێت ، هەروەها دەشلێت هیچ گرفتێكی نەبووە و كێشەی لەگەڵ كەس نەبووە”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەوە بۆ دووەم جارە لەم هەفتەیە ئەو رووداوانە روودەدەن و پێشتر لە چیای شاری سلێمانی بە كڵاشینكۆف گەنجێكی تر كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، بەهۆكاری كێشەی خێزانی”.
Back to top button