بزانە دوای هەڵبژاردنی ئەمریكا چەند كەس تووشی ڤایرۆی كۆرۆنا بوون

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەماوەی 24 کاتژمێردا ژمارەیەکی تۆمارکراوی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی CORONA تۆمار کرد ، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە ھەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپی کۆماری و جۆ بایدنی دیموکرات خواز بۆ سەرۆکایەتی کۆمار .
 
ڤایرۆسەکە بەردەوام لە ئەوروپا بڵاوبۆتەوە و دەسەڵاتداران چەندین رێوشوێنی جیاوازی گرتۆتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوە
لەگەڵ ئەوەشدا دوێنێ لە 24 کاتژمێردا فەرەنسا زیاتر لە 40 هەزار توشبوو و 385 کەس لە مردنەکانی تۆمار کرد، کە کۆی گشتی مردنەکان بەهۆی ڤایرۆسەوە بووە بە 38 هەزار و 674 کەس
 
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی پەتاکە لە بەریتانیا و بەلجیکا، چین ڕایگەیاندووە، کە ڕێگری ی لە گەشتیارانی ئەو دوو وڵاتە دەکات بچنە ناو خاکەکەی، هاوکات ئیتالیا ڕایگەیاندووە، کە لە شەوی پێنجشەممەوە تا ڕۆژی هەینی قەدەغەی هاتوچۆ دەسەپێنێت
Back to top button