ته‌ندروستی‌ هه‌رێم : 23 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا هه‌زار و 195 توشبووی‌ نوێی‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌ و 23 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ی‌ 11ی 2020، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، هه‌زار و 195 توشبووی‌ نوێ‌ تۆماركراوه‌ به‌وه‌ش كۆی‌ گشتی‌ توشبووان گه‌یشته‌ 81 هه‌زار و 608 كه‌س.

هه‌ر به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، 23 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی‌ گشتی‌ گیان له‌ده‌ستدانیش به‌ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و 583 كه‌س.

هه‌ر به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 552 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌، به‌وه‌ش كۆی‌ گشتی‌ چاكبوان گه‌یشته‌ 51 هه‌زار و 250 كه‌س.

Back to top button