سبەی تەرمی “د. نەجمەدین کەریم” پارێزگاری شەرعی کەرکوك دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان
بڕیارە سبەی هەینی 6ی 10ی 2020، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە تەرمی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک بگەڕێندرێتەوە بۆ خاکی هەرێمی کوردستان و لەسەر وەسیەتی خۆی بۆ ماوەی کاتی لەپارێزگای هەولێر بەخاک بسپێردرێت تا ئازادکردنی شاری کەرکوک بەتەواوی بگەرێندرێتەوە کەرکوک.
نەجمەدین کەریم لە 27ی 10ی 2020 جەڵتەی مێشک لێدا و لە ڕۆژی 31ی 10ی 2020، نووسینگەی نەجمەدین کەریم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەیان ڕاگەیاند، ناوبراو لە کاتژمێر 11ی شەو بەکاتی ئەمریکا کۆچی دواییی کردووە و لەسەر داوای خۆی، تەرمەکەی لە ئەمریکا دەگەڕێندرێتەوە ھەرێمی کوردستان، لەداھاتووش ئەگەر شاری کەرکووک گەڕایەوە ژێر دەسەڵاتی کورد ئەوا گۆڕی ناوبراو ببردرێتەوە ئەو شارە.