سەرۆکی کۆسۆڤۆ دەستیلەکارکێشایەوە

دوای تۆمەتبارکردنی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەری لەدادگای لاهای، هاشم تاچی سەرۆکی کۆسۆڤۆ دەستیلەکارکێشایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ١١ی ٢٠٢٠ هاشم تاجی سەرۆکی کۆسۆڤۆ لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگی وڵاتەکەی دۆسیەی تۆمەتبارکردنی بۆ کراوەتەوە، لە ئەمڕۆوە دەستیلەکارکێشاوەتەوە.

ساڵی 2019 نوسینگەی داواکاری گشتیی دادگای لاهای بانگهێشتی 40 ئەندامی پێشوی سوپای رزگاری کۆسۆڤۆی کردوە تاوەکو وتەکانیان بدەن، ئەویش دوای ئەوەی تۆمەتبارکران بە ئەنجامدانی تاوان لەنێوان ساڵانی 1998 – 2000 و رەوانەی ئەو دادگاکران.

Back to top button