پەکەکە جاريکی تر هێرشی کردە سەرهێزەکانی پێشمەرگە
دوائ ئەوەئ دوينێ پەکەکە هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە ئرمڕۆ جارێکی دیکە چەکدارانی پەکەکە هێرشیانکردە سەر هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له ناوچه‌ی (چه‌مانكێ)ی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرایه سه‌ر.
سەرچاوەیەک بە دەزگای میدیای خواکوڕکی راگەئاند” خۆشبه‌ختانه ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه کە کرایە سەر هێزێکی لیوای نەوت و گاز هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هێرشه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه فەرمییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند رۆژی رابردوودا، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌قانده‌وه.