سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان میوانه و ده‌بێت رێز له یاساكانی وڵات بگرێت
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و چواری دیكه‌ش بریندار بوون هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه هێرشیانكرده سه‌ر پۆلیسی نه‌وت و گاز، پێشووتریش بۆری هه‌نارده كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌قانده‌وه، سیاسهتمهدارێكیش رایده‌گه‌یێنێت كه كرداره‌كانی په‌كه‌كه زیان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یێنێت.
محەمەد وه‌تمان، سیاسه‌تمه‌دار ، له لێدوانێكیدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند: ” هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، له قه‌یراندایه، ئه‌وانه‌ی میوانن و ئه‌وانه‌یشی خاوەن ماڵن دەبێ هه‌وڵ بده‌ن پارێزگاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كه‌ن كارێكی وا نه‌كه‌ن ئه‌م هه‌رێمه تووشی كێشه ببێت، چونكه هه‌موو كێشه‌یه‌ك به قازانجی دوژمنانه و به زیانی خۆمانه ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له ڕابردووش هه‌بوون، ئەوە كاره‌ساته و كارێكی خه‌راپه بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌م دۆخه‌دا كوردستان”.
هه‌روه‌ها ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كه پێشتر ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی بووه رایگه‌یاندووه: “په‌كه‌كه خۆی به میوان نازانێت و له به‌شێكی كوردستان شاره‌وانیی داناوه و ئه‌و كردارانه زیان به ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت و پێویسته ڕێز له سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بگرێت، شوێنی خه‌باتی په‌كه‌كه باكووری كوردستانه”.