دیندار دۆسكی: پەکەکە بۆتە ھەڕەشە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان کە ئەمەش تاوانێکی گەورەیە و پێویستە لێی بێ دەنگ نەبین

دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری قه‌زای ئامێدی هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و چواری دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر لیوای نه‌وت و گاز سیاسه‌تمه‌دارێكش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ پێویسته‌ ئه‌و ده‌ست درێژه‌ی سه‌ر  پێشمه‌رگه‌ قبولنه‌كرێت و لاینەکانی ھەرێمی کوردستان ئەوە لە پەکەکە قبوڵ نەکەن.

 

دیندار دۆسکی، سیاسه‌تمه‌دار و چاودێری سیاسی به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندووه‌ :” خەباتی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان نییە و لە شوێنی دیکەیە و بەھۆی پەکەکەشەوە بەسەدان گوند چۆڵکراون و کردوویانەتە گۆڕەپانی شەڕ، ئەوەش  جاری یەکەمیان نییە و بەردەوامن لە کێشە دروستکردن بۆ کوردستان ھەر لەتەقاندنەوەی بۆری کوردستان و ھێرشکردنە سەر ھێزی پێشمەرگە، بوونی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان بەوشێوە و ئایدۆلۆژیا و سیاسەتەی ھەیانە  ھەڕەشەیە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.ە

ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ ده‌شلێت :”پەکەکە بۆتە کارتێک بە دەستی وڵاتانی دیکەووە و بونەتە ھەڕەشەش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان کە ئەمەش تاوانێکی گەورەیە و پێویستە لێی بێ دەنگ نەبین.

هه‌روه‌ها دیندار دۆسكی ده‌شڵێـت ” پەکەکە بیانوو دەداتە تورکیا خاکی ھەرێمی کوردستان بۆردوومان بکات، بۆیە پێویستە پەکەکە کێشەمان بۆ دروست نەکات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەوەی لەچەمانکێش ڕوویدا بەتوندی ئیدانەی دەکەین و جێگەی قبوڵکردنیش نییە، ئەوەی پەکەکە کردوویەتی  پێشێلکردنی سەروەری خاکی ھەرێمی کوردستانە کە لە دەستووری عێراقدا ھاتووە.

Back to top button