ترەمپ پرۆژەی ئۆباما بۆ پرچەك كردنی یەپەگە هەڵوەشاندەوە

خواكوڕك

سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ پرۆژەی پرچەك كردنی یەپەگە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری رەقەی هەڵدەوەشێنێتەوە، كە ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە ئیدارەی ئۆباما وە تاكە بژاردەی بەردەمیان یەپەگەیان هەڵبژارد بۆ پرچەك كردن و سەركردایەتی كردنی هێزی سوریای دیموكرات بۆ دەرهێنانی شاری رەقە لەژێر دەستی داعشدا”.

سێ رۆژ پێش رادەستکردنی کورسی کۆشکی سپی بە ترەمپ، ئۆباما فەرمانی بە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کردووە، بۆ رادەستکردنی پلانەکە بە ئیدارەی ترەمپ کە وردەکاری پڕچەککردنی کوردی (یەپەگە) تێدا بووە. ئیدارەی ئۆباما داواشی لە ترەمپ کردووە لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا قسە بکات و هەنگاوەکانی بۆ روونبکاتەوە، بەوپێیەی ئەنقەرە دژی ئەو هەنگاوەیە.

بەڵام لە بری کارکردن لەسەر پلانەکە، تیمی ئاسایشی نیشتمانی ترەمپ پلانەکەیان بە “ناتەواو داناوە و بە تەواوی رەتیان کردووەتەوە”.بەرپرسێکی ئیدارەی ترەمپ، کە پێداچوونەوەی بۆ پلانەکە کردووە، بە واشنتن پۆستی راگەیاندووە، دڵنیابوون پلانەکەی ئۆباما شکستدەهێنێت. “زانیارییەکانیان پێداین، بەڵام ئێمە کەموکوڕی گەورەمان تێدا دۆزییەوە. ستافەکە بە باشی کاریان لەسەر نەکردبوو”.

بەپێی زانیاری واشنتن پۆست، پلانی شەڕی رەققە کە ئۆباما و تیمەکەی ماوەی حەوت مانگ سەرقاڵی ئامادەکردنی بوون، لەماوەی 30 رۆژی داهاتوودا لەلایەن جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری و پێنتاگۆن بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێت، ترەمپ فەرمانی بە وەزیری بەرگری کردووە، کە چەند بژاردەیەکی بخاتە بەردەست، بەبێ گوێدانە ژمارەی قوربانیانی مەدەنی و سەربازی، کە ئیدارەی ئۆباما جەختی لەسەر دەکردەوە.

 

س:رووداو

Back to top button