میلیشیایی حشدی شەعبی دەستیانكردووە بەتاڵانكردنی ماڵی خەڵك لە موسڵ

خواكوڕك
رۆژنامەی القدس العربی لە زاری چەند سەرچاوەیەك لە موسڵ ئاشكرای كردووە، کە كۆمه‌ڵیك گروپی سه‌ر به میلیشیا حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیانكردووه به پرۆسه‌ی تاڵان و بردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵی خه‌ڵك و بازاڕه‌كان له شاری مووسڵ و له‌و ناوچانه‌ی كه ئازادكراون”.
رۆژنامە عەرەبیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی هێزه‌كانی عێراق له ناوچه و گەڕەکەکانی ناوشاری مووسڵ، هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر ماڵ و موڵکی تایبه‌تی و گشتیی هاووڵاتییاندا، هه‌روه‌ها به‌تاڵانبردنی كه‌لوپه‌ل و سامانی خه‌لك و ئه‌م به‌تاڵانبردنه كارگه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیشی گرتۆته‌وه، ئه‌مه سه‌رباری شكاندنی ده‌رگای خانووی هاووڵاتییان له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی جیاوازی ناوشاری مووسڵ.