حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌ی هێرش كردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هۆشدارى ده‌داته‌ په‌كه‌كه

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و چواری دیكه‌ش بریندار بوون رووداوه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌ جۆرێك حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە په‌كه‌كه‌ رێز لە قه‌واره‌ی‌ ده‌ستوریی‌ هەرێمی‌ كوردستان و حکومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت.

 

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2020، لە راگەیەندراوێكدا ئیدانه‌ی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزی‌ پێشمه‌رگه‌  ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، “ئاشکرایە لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان بە شێوازێکی ئاسایی خەریکی بەڕێوەبردنی ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەی خۆیانن، سەڕایی بونی چەندین قەیران و کێشەو گرفت کە ڕوبەڕوی هەرێمی کوردستان بۆتەوە.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی  حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پەکەکە لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له‌ سنوری پارێزگای دهۆک لە هێرشێکدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید دەکات و ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌ش برینداردەکات، ئەمەش پێشهاتێكی‌ مه‌ترسیداره‌ بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بارگرژی و ئاڵۆزی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دروستدەکات و خەڵکی سڤیل دەبێت باجەکەی بدات.

‎حزبی سۆسیالیست لە راگەیەندراوەكەدا جەخت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌، پێویستە په‌كه‌كه‌ رێز لە قه‌واره‌ی‌ ده‌ستوریی‌ هەرێمی‌ كوردستان و حکومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و پێشتر شەڕ تەجروبە کراوە جگە لە ماڵوێرانی هیچ لایەنێک سودمەند نەبووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داواش لە لایەنەکان دەکات لە ڕێگای گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەربکەن و تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان و بارودۆخەکە لە بەرچاو بگیرێت.

 

 

Back to top button