سبه‌ی ته‌رمی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك ده‌گاته‌وه هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم سیاسه‌تمه‌دار و پارێزگاری كه‌ركووك به هۆی جه‌لته‌ی ده‌ماغ له وڵاتی ئه‌مریكا گیانی له ده‌ستدا، ئه‌مڕۆ لە ئەمریکا ئامادەکاری كرا بۆ گەڕانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین کەریم و وا بڕیارە ئه‌مڕۆ تەرمەکەی لە ئەمریکاوە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئه‌مڕۆ بڕیاره ته‌رمی دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک لە ئەمریکاوە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێریش ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ پێشوازی کردن لێی.
پێشتریش كه‌س و كاری پارێزگاری كه‌ركووك رایانگه‌یاندبوو كه لەسەر وەسیەتی خۆی و بە شێوەیەکی کاتی تەرمی دکتۆر نەجمەدین کەریم لە شاری هەولێر بەخاک ده‌سپێردرێت تا ئەوکاتەی شاری کەرکوک ئازاد دەکرێت و لەژێر ئارامی و ئەمنیەتی هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت ئەوکات بە شێوەیەکی هەمیشەیی تەرمەکەی دەبردرێتەوە شاری کەرکوک.
دکتۆر نەجمەدین کەریم چەند رۆژێک بەر گیان لەدەستدانی تووشی جەڵتەی مێشک هاتبوو و بە هۆیەوە کەوتبوە نەخۆشخانە دواجار لە رێککەوتی 2020/10/31 و کاتژمێر 11ـی شەو بە کاتی ئەمریکا گیانی لەدەستدا.