عارف روشدی: ئەوەی دوێنێ پەكەكە كردی، دەستپێكێكی گوماناوییە و لە چوارچێوەی پیلانێكی گشتگیری هەرێمایەتییە لە دژی هەرێمی كوردستان

دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی پەكەكە لە سنووری ناحییەی چەمانكێ هێرشیانكرده سه‌ر هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان، كه له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌كیان شه‌هید كرد‌و چوار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون، سیاسه‌مه‌دارێكیش رایده‌گه‌یێنێت كه ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو به ئۆتۆمبێله‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كارێكی تیرۆریستیه.
عارف روشدی، سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، ماوەیەكە بە ئاشكرا په‌كه‌كه هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات و چەندین ساڵە سەدان گوندیان لە ناوچە سنوورییەكان داگیر كردووە و هەروەها سەدان ناوچەش كە خاكەكەیان بە پیتە، لە لایەن پەكەكەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و ڕێگە نادەن خەڵكی ڕەسەنی ناوچەكە سوود لە زەوییەكانیان وەربگرن“
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره له باره‌ی هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه: هەر پەلاماردانێكی خەڵك و دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەچێتە قاڵبی كاری تیرۆریستییەوە، جا لە لایەن هەر هێزێكەوە بێت، بەتایبەتیش لە لایەن چەكدارانی پەكەكەوە، چونكە م.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت ئەوەی پەكەكە كردی، دەست پێشخەریبوو بۆ دروستكردنی شەڕی ناوخۆ، لە كاتێكدا ئەم شەڕە هیچ لە قازانجی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵام پەكەكە دەیەوێت هەمیشە خەڵكی هەرێمی كوردستان زیان بكات و ئەوەی دوێنێ پەكەكە كردی، دەستپێكێكی گوماناوییە و لە چوارچێوەی پیلانێكی گشتگیری هەرێمایەتییە لە دژی هەرێمی كوردستان“.