له‌ ئیتالیا به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا له‌ ئه‌ورووپا ده‌ستی پێكرده‌وه‌ له‌ ئێستادا وڵاتانی ئه‌ورووپا گرفتاری ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌ و به‌ جۆرێك وڵاتی ئیتالیا كه‌ زۆرترین قوربانی به‌ شه‌پۆلی یه‌كه‌می ڤایرۆسه‌كه‌ دا ئه‌مڕۆ جارێكی ئاماری راگه‌یاند و له‌ ماوه‌ی 24كاتژمێری ڕابردوودا ئیتالیا به‌رزترین ڕێژه‌ی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆمار كرد.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتالیا له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، 34هه‌زار و 504 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون و 445 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌  4هه‌زار و 961 تووشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

Back to top button