ئه‌مڕۆ كوردستان پێشوازی له ته‌رمی دكتۆر نه‌جمه‌دین کەریم ده‌كات
بڕیاره ئه‌مڕۆ کاتژمێر ٤:٠٠ ی ئێواره به كاتی هه‌ولێری پایته‌ختى كوردستان، ته‌رمی “دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم” بگاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به مه‌راسیمێك پێشوازی له ته‌رمه‌كه‌ی بكرێت.
ڕۆژى شەممە ٦ی ١١ی ٢٠٢٠، لە لاپەڕەی تایبەتی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك بڵاو کرایەوە، دوای نەخۆشكەوتنی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك له نه‌خۆشخانه‌ی “ئۆلنی” ویلایه‌تی “میریلاند” له ئه‌مه‌ریكا له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌ماخ و دڕكه‌په‌تك بوو، وێڕای ژیانی زانستی و خزمه‌ته‌كانی له بواری پزیشكی، له چالاكییه سیاسییه‌كاندا وه‌ك چالاكێكی خۆبه‌خش له ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان خزمه‌تی پێشكه‌ش به دۆزی نه‌ته‌وه‌ى كورد كردووه.
له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك خزمه‌تێكی به‌رچاوی شاره‌كه‌ى كرد و بڕیاری دا ئاڵای كوردستان شانبه‌شانى ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى كه‌ركووك هه‌ڵبكرێت.