کەشناسی هەرێم : شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران و برووسكه‌ى كورتخایه‌ن هه‌یه.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شه‌ممه، له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران و دروستبوونى هه‌وره‌برووسكه هه‌یه، له سلێمانیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.