دوا بەیاننامەكەی ئەمریكا بۆچوونی حزبەكانی ناوەخۆ لەمەڕ شەڕپێفرۆشتنەكەی پەكەكە گۆڕا
دوای ئەوەی درانگانێكی شەوی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راگەیاندراوێكی لەبارەی هێرشی تیرۆرستیەكەی پەكەكە بۆ سەر پێشمەرگە بڵاو كردەوە، كە تێیدا پێشمەرگەیەك شەهید بوو و چوار پێشمەرگەش بریندار بوو، بۆچوونی لایانە ناوەخۆیەكانی هەرێمی كوردستان كە ئامادە نەبوون بەرگری لە كوردستان بكەن لەبەرامبەر ئەو شەڕ پێ فرۆشتنەی پەكەكە بەهەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان، بۆچوونیان دەگۆڕن”.
شەوی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیاندراوێكدا رایەگەیاند، بەتووندی ئیدانەی هێرشی پەكەكە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات و رایگەیاندووە” كە پشتگیری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەكات بۆ ریشەكێش كردنی تیرۆر”.
لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو حزبانەی كە لە هیچ بەرگریەك لەخەڵك و خاكی كوردستان و قەوارەی كوردستان بەشدار نین، تەنها شەریكی پۆست و پارەن، لەبەرامبەر ئەو هەموو ناحەقیەی كە لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان دەكرێت بە تەقاندنەوەی بۆری نەوت و تیرۆر كردنی بەرێوەبەری ئاسایشی سەرزێرێ و هێرشكردنە سەر پێشمەرگە لەلایان پەكەكە، بۆچوونیان گۆڕاوە، چونكە بابەتەكە لەوە دەرچووە لەرێگای میدیاوە رای گشتی چەواشە بكەن”.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە، ئیتر رای گشتی چەواشە ناكرێت چونكە بابەتەكە لەوە دەرچووە كە تەنها ئەو شەڕ پێ فرۆشتنەی پەكەكە لەگەڵ لایانێكی سیاسی بێت، بەڵكو هەم حكومەتی عێراق و هەم وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هاتوونەتە سەر خەت لەو بارەیەوە، بۆیە ئەو لایانانە كە حازرخۆری سەر سفرەن، بۆچوونیان لەمەر ئەو بابەتە گۆڕاوە، كە زانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشگیری لە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی دەكرێت”.
پێشتر بەتەواوی لایانە سیاسیەكانی تر بۆچوونیان لەمەڕ بابەتی پەكەكە پشگیری كردن و چەواشەكاری رای گشتی بوو لەمەر ئەو هەموو ناحەقیەی بەرامبەر بە كوردستان دەكرێت لەلایان پەكەكە، بەڵام دوای بەیاننامەكانی حكومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە ئێستادا لایانەكان دەكشێنەوە لەوەها خۆتێوەگڵاندنێك لە تیرۆرەكانی پەكەكە دژی خاك و خەڵكی باشوری كوردستان.