پەرلەمانتارێكی یەكێتی بۆ پەكەكە: ئەگەر ئێوە خۆتان بەكورد دەزانن یارمەتی هەرێمی كوردستان بدەن
لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكانی عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانتاری كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاندووە” دەبێت پەكەكە رەچاوی دۆخی هەرێمی كوردستان بكات و سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرێت”.
هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی یەكێتی دەشلێت”ئەم وڵاتە هی هەمووانە بەو حزبانەی لە حكوومەتن و ئەوانەشی ئۆپۆزسیۆنن لێی بەرپرسین، ئه‌گه‌ر پەكەكەش خۆیان به كورد بزانن ده‌بێت هه‌وڵى هاوكارى و پارێزگاریكردن ئه‌م هه‌رێمه بده‌ن، چونكه هه‌موو لایه‌كمان له په‌ناى ئه‌م هه‌رێمه‌وه ده‌توانین خۆمان و كیانى خۆمان بپارێزین، درێژه به شۆڕشه‌كانمان بده‌ین و هیچ كات له‌گه‌ڵ ئهوەدا نین كه زیان به هه‌رێمى كوردستان بگه‌یه‌ندرێت”.
هەروەها دەشلێت” كە به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌م هه‌رێمه له ئه‌ستۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و ئه‌ركه قورسه‌كه ده‌كه‌وێتە سه‌ر شانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌بێ بە شێوەیەكی ئاشتییانە هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆخه بدرێت.