پەكەكە هەرەشە لە ئەمریكا دەكات

دوای بڵاو بوونەوەی بەیاننامەی ئیدانەكردنی پەكەكە وەك هێزێكی تیرۆرست كە پەلاماری پێشمەرگەی كوردستانی داوە، ئەمریكا دەلێت” ئێمە هاوكاری هەرێمی كوردستان دەبین لە ریشەكێش كردنی تیرۆر، پەكەكە هەرەشە لە ئەمریكا دەكات”.

پەكەكە لەوەڵامی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دان بەوە دەنێت كە هێرشی كردۆتە سەر پێشمەرگەی كوردستان كە هێزێكی دەستووری و یاساییە لە هەرێمی كوردستان، هەروەها ناوچەی ئاكرێ و ئامێدیی بەناوی هەرێمی گارێ گەریلای ناو دەبات و دەلێت پێشمەرگە لەوێدا جوڵەی كردووە و ئێمەش لێمانداوەن”.

لەكاتێكدا ناوی ئامێدی تا ئاكرێ قوڵایی خاكی باشوری كوردستان و هەرێمی كوردستانە، پەكەكە لەوێدا باس لەوە دەكات كە نابێت پێشمەرگە بوونی هەبێت”.

هەورەها پەكەكە بەخەڵكی كوردستان دەلێت ئێمە پێشمەرگەمان تیرۆر كردووە، كەچی داواش دەكات پشگیری بكرێت لە تیرۆر كردنی پێشمەرگەدا”.

لەبارەی بەیاننامەكەی ئەمریكاش دا دەلێت، نابێت ئەمریكا پشگیری هێزی دەستوری یاسای بكات كە ئەوان بریاری هێرشكردنە سەریان داوە”.

Back to top button