لەكەنەدا و فەرەنسا هێرش دەكرێتە سەر مۆزەخانە و مزگەوت
خواكوڕك
ئەمرۆ هەینی 3ی 2ی 2017 لە فەرەنسا لە پاریس هێزە ئەمنیەكان هێرشیان كردە سەر گومانلێكراوەكە، برینداریان كردوو، لە كەنەدا له‌ناوچه‌ی پۆینت ساینت چارڵز، له شاری مۆنتریاڵ، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه هێرشکرایه سه‌ر مزگه‌وتی ‘ناوه‌ندی ئیسلامی مزگه‌وتی خه‌دیجه’.به‌پێی روونکردنه‌وه‌ی پۆلیسی مۆنتریاڵ، به‌ر له چه‌ند رۆژێک له‌ڕێگه‌ی بۆیه و سپراوه نووسین له‌سه‌ر په‌نجه‌ره و ده‌روازه‌ی مزگه‌وته‌که نووسراوه، دواتر و لە رۆژی پێنجشەممە 2-2-2017، بە هێلکه هێرش کراوەتە سەر مزگه‌وته‌که و هێلکە باران کراوه.
رووداوی ویستی هێرشكردنە سەر مۆزەخانەی پاریس پایتەختی فەرەنسا پێش ئەوەی گۆمانلێكراوەكە بچێتە ناو مۆزەخانەكە هێزەكانی ئەمنی پاریس هێرشیان كردە سەر كۆمانلێكراوەكە لەلایان پۆلیسەوە برینداركراوە، سەرچاوەی هێزەكانی پۆلیش دەلێن، هێرشیان كردووەتە سەر ئەو كەسە، چونكە بەنیاز بووە بەچەقۆ هێرش بكاتە سەر چەند كەسێك، بەڵام رێگریلێكراوە.
وێڕای ئه‌وه‌ی پۆلیسی ویلایه‌تی کیوبیک و شاری مۆنتریاڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌کردبوو له‌دوای هێرشه‌که‌ی کیوبیک سیتییه‌وه بۆ سەرمزگەوتەكە لە كەنەدا، رێوشوێنی ئه‌منیی له‌ده‌وروی هه‌موو مزگه‌وته‌کان گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام هێرشکردنه سه‌ر ”ناوه‌ندی ئیسلامی مزگه‌وتی خه‌دیجه” بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی.