ئیسرائیل: پێویستە ئەمریکا بوونی خۆی لە هەولێر پتەوتر بکات

 

رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە بابەتێكی دا ئاماژە بەوە دەكات كە پێویستە ئەمریکا بوونی خۆی لە هەولێر پتەوتر بکات و بنکەکەی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئامادە بکات”.
رۆژنامە ئیسرائیلیەكە باس لەوەش دەكات” بەبێ رەچاوکردنی ئەوەی کێ کۆشکی سپی دەبات بەڕێوە، ئایا سەرۆکی کۆمارییەکان دۆناڵد ترەمپ بێت یان رکابەرە دیموکراتییەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراو رووبەڕووی چەند کێشەیەک دەبێتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک توندڕەوی تورکیا، چەکی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە و گرنگترینیان عێراق و سووریایە.
لە كۆتایشدا رۆژنامە ئیسرائیلیەكە دەنووسێت” سەرباری ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوتوو بوو لە جەنگی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستیی “داعش”، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رووبەڕووی چەندەها هەڕەشە و گوشار دەبێتەوە لە عێراق و سووریا، رۆژنامەکە پێی وایە، زۆر گرنگە کە ئەمریکا بوونی خۆی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان پتەوتر بکات و بنکەکەی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی گونجاو ئامادە بکات، لەبەر ئەوەی ناوچە کوردییەکان بۆ ئەمریکا دڵنیا و پارێزراوە.
Back to top button