تەرمی نەجمەدین کەریم گەیشتەوە هەولێر

دوای ئەوەی لە وڵاتی ئەمریکا بەهۆی جەلتەی مێشک کۆچی دوای کرد کەمێک لەمەو بەر تەرمی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری  كەركوك گەڕێنرایەوە شاری هەولێر و بڕیارە هەر ئەمشەویش لەهاوینەهەواری پیرمام بەخاك بسپێردرێت.
کەمێک لەمەو بەر  تەرمی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری  كەركوك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەوڵاتی ئەمەریكاوە گەڕایەوە شاری هەولێر، لەمەراسیمێكدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومی و حیزبی پێشوازیان لەتەرمەكەی كرد، لەسەر وەسیەتی خۆیشی تەرمەكەی لەهاوینەهەواری پیرمام بەخاك دەسپێردرێت.
رۆژی شەممەی رابردوو نەجمەدین كەریم، بەهۆی تووشبوونی بەجەڵتەی دەماغ، لەوڵاتی ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد.
Back to top button