فڕینی فڕۆکە بەسەر ماڵی جۆ بایدندا قەدەغە کرا
لەگەڵ توند بوونی کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکاو لەیەک نزیک بوونەوەی دەنگی هەردوو بەربژێر لەیەکتری و ئەگەری یەکلابوونەوەی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوو، رێوشوێنی توندی ئەمنی بۆ بایدن دەگیرێتە بەر.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، فڕین بەسەر ماڵی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی کاتی قەدەغەکرا.