په‌رله‌مانتارێك له نێو هه‌ده‌په فشاریان خسته سه‌ر ده‌میرتاش تا ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین دمیرتاش له نێو سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی گه‌ڵان وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ركه‌وتوو ئه‌ركی هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌ی پێبه‌خشرا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی په‌كه‌كه له لایه‌ن حكومه‌تی فاشیستی توركیا ده‌ستگیر كرا، له دوای ده‌ستگیر كردنی له لایه‌ن هه‌ده‌په گوشاری خراوه‌ته سه‌ر تا ده‌ست له كار بكێشێته‌وه و په‌رله‌مانتارێكی پێشووی هه‌ده‌په له‌و باریه‌وه راستیه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
ئاڵتان تان په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په له بازنه‌ی ئامه‌د،له باره‌ی هۆكاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایدهگهیێنێـت كه ده‌میرتاش به ویستی خۆی ده‌ستی له كار نه‌كێشایه‌وه به‌لكو گوشارێكی زۆری خرایه سه‌ر تا له ریزه‌كانی هه‌ده‌په دوور خرایه‌وه، ناچاریانكرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ په‌كه‌كه و ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له ژێر كاریگه‌ری په‌كه‌كه‌ن له نێو هه‌ده‌په تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیك بوون له ده‌میرتاش له شوفێره‌كه‌ی تاوەکو ده‌گاته راوێژكاره‌كه‌ی و هاوڕێیه نزیكه‌كانیشی، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌یان لێسهندرایەوە و له رێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په دوورخرانەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ره‌خنه له به‌رپرسانی هه‌ده‌په ده‌گرێت و پرسیار ده‌كات، له‌پای چییه‌وه داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش ده‌كه‌ن، له كاتێكدا به زۆر ناچاری دهستلهكاركێشانهوهتان كرد و هاوڕێ نزیكه‌كانتان له نێو پارته‌كه دوورخستەوە!
وته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له كاتێكدایه كه نووسه‌رێكی دیكه‌ی باكوری كوردستان به ناوی ئۆسمان ئاكباش نووسیویه‌تی كه په‌كه‌كه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی به گرتندا چونكه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له باكوری كوردستان ده‌یتوانی ببێته به‌دیلی په‌كه‌كه له فۆڕمێكی مه‌ده‌نی چونكه خه‌لكی باكور گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له رێگای چه‌ك به مافه‌كانیان ناگه‌ن بۆیه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشیان هه‌ڵبژاردبوو، بۆیه په‌كه‌كه به دڵنیایی به ئه‌نقه‌ست به گرتنی داوه