سەركردەیەكی پارتی: تەندروستی فەرسەت سۆفی بەرەو باشبوون دەڕوات

سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، دۆخی تەندروستی فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رووی لەباشییە، ئەمەش دوای ئەوەی سۆفی تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەحمەد كانی، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندوە لەگەڵ زاهیر سۆفی، برای پارێزگاری هەولێر كە لەنەخۆشخانە لەگەڵیدایە قسەی كردووە، براكەی وتویەتی “رەوشی پارێزگاری هەولێر بەرەو باشییە و بۆچوونی پزیشكەكانیش لەبارەیەوە دڵخۆشكەرە.

ماوەی نزیكەی دوو هەفتەیە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر تووشی كۆرۆنا بووە و هەفتەی رابردووش بەهۆی خراپبوونی تەندروستییەوە رەوانەی وڵاتی توركیا كرا.

Back to top button