حەفتا و حەوت درۆ نیشانەی خۆفرۆشی میری درۆزنانە .
بهمن کاك عبداللە
ووڵامێك بۆ ئەحەی میری درۆزنان
میرە درۆزن و دۆڕاو و قەڵەم فرۆشراوەکەی لڤین ، جارێکی تر بەمانگەشەو ، دەستی کردەوە بەوەڕین و پەلاماردانی بارزانی و حەفتاو حەوت درۆ و بوختانی ڕیزکردوە ، گوایە بارزانی دیکتاتۆرە .
من دەزانم سەرکەوتنە گەورەکانی بارزانی ، لە تێکشکاندنی داعش ،و کارە دبلۆماسیە سەرکەوتوەکانی ، وهەنگاوە حەکیمانەکانی بەرەو سەربەخۆیی کوردستان ، و شکست پێ هێنانی هیلالی شیعی ئاغاکانی میرە ، میرەو ئاغاکانی توشی چ شۆکێکی دەرونی کردوە بۆیە هاواریان لێ هەستاوە .
گەر بارزانی دیکتاتۆر بوایە ، دەمێك بوو زمان درێژێکی وەك ئەحمەد میرەی کڵاو بەردار زمان لە دەمیدا نەهێڵرابوو ، ئاخر خۆ میرەی درۆزن دوجار تێ هەڵدان کراوە و سوك کراوە هەردوجار لە و شارەبوو کەدەسەڵات دارەکانی هەر جارەو لایەکیان میرە بەکرێ دەگرن .
ئێمەدەزانین میرە و هاوڕێکانی دەمێکە خۆیان فرۆشتوەو بەئیعازی دوژمنانی دەرەوە و ناوەوەی هەریم هەرجارەو گرێ دەرونیەکانی خۆیان بەشێوازیك هەڵدێننەوە .
میرە باسی ، دبلۆماسیەتی بنەمالە و ئازادی راگەیاندن و ئیرهابی فکری و دۆخی رۆژ ئاواو باکور دەکات !!
ئاخر یاغنیشێکی وەک میرە مامۆستای زانکۆیە لەو زۆنە بۆیە دۆخی خەلکە خویندەوارەکەشی ئەوەندە جوانە ، بەشاهدی یار و نەیار دبلۆماسیەتی کوردی لەسەردەمی بارزانی گەیشتوەتە ئاستیك لە مێژووی هەزار ساڵی رابردودا وێنەی نەبوە ، ناحەقی میرەو ئاغاکانی ناگرم گڕیان تێ بەربوە چونکە ئەوان خەونی حوشتریان بەوەوە دەبینی دوای شەڕی داعش دونیا پشت لەبارزانی بکات کەچی لە فرۆکەخانەی هەولیر فرۆکەی سەرۆك و وەزیرەکانی ئەوروپا خەریک بەریەک دەکەون و بۆئەوەی زوتر خۆیان بگەیەننە سەرکردە گەورەکەی رۆژهەڵات .
ئازادی ڕاگەیاندن لەسایەیی بارزانی نەك نیە ، بەڵکو فەراهەمەو ، لەزۆنەکەی ئاغاکانی جەنابت ڕاگەیاندن بەرەڵا بوەو بەرەڵای وەك تۆشی بەرهەم هێناوە و ئیوەو ئاغاکانتان ئیرهابی فکریتان لەسلیمانی گەیاندوەتە رادەیەك کەداهێنەرەکانیشی لێ ی پاریزراو نین .
هەرچی سەبارەت بەدۆخی باکور و رۆژئاوای کوردستانە ، ئەوە بەقسەی ئاغاکانی تۆیان کرد و بەقسەی بارزانیان نەکرد بۆیە بەو ڕۆژە ڕەشەیان گەیاندن و فرۆشتنیان .
تۆ گەر زەڕەیەك حەیاو ڕاستگۆییت تیدا بوایەو نوسینەکانت لەسەر داخوازی ئاغاکانت کەقەڵەمەکەتیان کڕیوە نەبوایە، نەت دەنوسی بارزانی خاك و سامانی ووڵاتی فرۆشتوە ، چونکە نەیارە سەر سەختەکانی بارزانی لەدەرەوەو ناوەوەش دەمێکە دانیان بەوەدا ناوە کەبارزانی تەواوی خاکی کوردستانی ئازاد کردوەو سنورەکەی بەخەندەق دیاری کردوە و نەوتی کوردستانیشی بە دەساڵ خۆماڵی کرد .
لەکۆتاییدا تەنها ئەوەندە بەمیری درۆزنان و ئاغاکانی دەڵێم ، دەیان ساڵە ئێوە خەریکی بوختان و درۆ و خۆفرۆشین ، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە لەم ووڵاتە دکتاتور وجودی نیە ئەگینا ئێوە بەردەوام نەدەبوون .