به‌هۆى زیانى هه‌وره‌ بروسكه‌كه‌ى شه‌وی رابردوو ئه‌م شوێنانه‌ بێ كاره‌با بوون

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆى باران و هه‌وره‌بروسكه‌، كه‌ زیانى به‌چه‌ند هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با گه‌یاند و محه‌ویله‌یه‌كى گه‌وره‌ى 132/33/11 كه‌ى ڤى وێستگه‌ى باشورى سلێمانى سوتاند و زیانى به‌چه‌ند هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باش گه‌یاندوه‌.

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 1:05ی‌ شه‌و به‌هۆی‌ هه‌وره‌بروسكه‌ و محه‌ویله‌یه‌كی‌ وێستگه‌ی‌ گۆڕینی‌ كاره‌با ده‌سوتێت و له‌كارده‌كه‌وێت و تیمه‌كانی‌ چاكسازیی وێستگه‌كان و هێڵه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ سه‌رقاڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌.

ئه‌ندازیار عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ وزه‌ی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مشه‌و به‌هۆی‌ هه‌وره‌بروسكه‌وه‌ یه‌كێك له‌ محه‌ویله‌ گه‌وره‌كانی‌ وێستگه‌ی‌ باشووری‌ سلێمانی‌ سوتاوه‌و دوای‌ هه‌وڵێكی‌ زۆری‌ تیمه‌كانی‌ ئاگر كوژاندنه‌وه‌ توانراوه‌ كۆنتڕۆڵی‌ ئاگره‌كه‌ بكرێت.

وتیشی‌: له‌ ئێستاشدا تیمه‌كانی‌ هۆبه‌ی‌ چاكسازیی وێستگه‌كان و هێڵه‌كانی‌ به‌چڕی‌ سه‌رقاڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌ن.

Back to top button