وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه : په‌كه‌كه كار بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/qalb-11.jpg)
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی جووڵه‌و په‌لاماره دوژمنكارییه‌كانی په‌كه‌كه دژی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت: هێرشه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه په‌كه‌كه كار بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: په‌كه‌كه ئاراسته كراوه به ئامانجی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ، هێرشكردنه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه، كه په‌كه‌كه كار بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌یكه‌ن له دژی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه، به‌ڵكو له دژی هه‌موو ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌و خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.