وەزارەتی پەروەردە لەبارەی راگرتنی خوێندنی ئەلیکترۆنیەوە روونکردنەوە دەدات
وەزارەتی پەروەدەی هەرێم رایگەیاند، خوێندنی ئەلیکترۆنی رانەگیراوە و بەردەوامە.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ی ئه‌لكترۆنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بڵاویكرده‌وه: خوێندنی ئه‌لكترۆنی رانه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاندووه: رۆژانی هه‌ینی كه پشووی مامۆستایان و قوتابیانه كار له‌سه‌ر فراوانكردنی سێرڤه‌ره‌كان و داتاسهنتهری وه‌زاره‌ت ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ندێك میدیا بڵاویان كرده‌وه خوێندنی ئه‌لكترۆنی راگیراوه.