ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق : پرسی قه‌رزكردن بۆ مووچه پەسەند ده‌كات
ئەمڕۆ شەممە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە بەرنامەی کاری پەرلەماندایە، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه ده‌درێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی عیراق راگەیه‌ندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داهاتی نەوت ناتوانێت خەرجییەکانی حکومەت دابین بکات و ئێستا داهاتی عیراق بۆ 50% کەمبووەتەوە و ئەم دۆخەش تا ماوەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت.
پێشتر، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق، رایگەیاندبوو: حکومەت داوای رەزامەندیی پەرلەمانی کردووە بۆ وەرگرتنی 41 ترلیۆن دینار قەرز لە ناوخۆ، ئەو بڕە قەرزەش بەشی پێدانی مووچە و خەرجییەکانی ئەمساڵ و دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2021 دەکات.